هێزه‌كانی ئاسایش ده‌خرێنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی له ده‌ورووبه‌ری گرتوخانه‌ی ره‌ققه
ره‌ققه- نۆرس پرێس
ئێواره‌ی یه‌ك شه‌ممه، هێزه‌كانی ئه‌منییه‌تی ناوخۆ “ئاسایش” له ده‌ورووبه‌ری گرتوخانه‌ی شاری ره‌ققه خرانه حاڵه‌تی ئاماده باشییه‌وه.
نۆزده‌ی مانگی حوزیرانی رابردوو، زیندانیانی داعش له گرتوخانه‌ی ره‌ققه كاری توندوتیژییان له ناو گرتوخانه‌كه ئه‌نجامدابوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، له ئۆپه‌راسیۆنێكی پێش وه‌خته‌دا، هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ورووبه‌ری گرتوخانه‌ی ناوه‌ندییان ره‌ققه‌یان گهمراو داوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی ئاسایس ماوه‌ی سێ رۆژه له‌ده‌ورووبه‌ری گرتوخانه‌كه له‌حاڵه‌تی ئامده باشیدان، ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه كه هێچ جۆره رووداوێكی هه‌ڵهاتن یان ئاژاوه گیری له ناو گرتوخانه‌كه روی دابێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی، ماوه‌ی سێ رۆژه ده‌ورووبه‌ری گرتوخانه‌كه رێوشوێنی ئه‌منی چڕ به خۆوه ده‌بێنێت و شه‌قامه‌كانی دهوروبهرشی داخراون.
به‌م دوایانه چالاكی شانه‌كانی داعش له ناوچه‌كه زیادیان كردبوو” هه‌روه‌ها هه‌سه‌ده‌و ئاسایش، ناو به ناو ئه‌ندامانی داعش له گونده‌واری ره‌ققه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن. سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ئه‌ندامێكی داعشیان ده‌ستگیركرد له گوندی حاوی هاوی له رۆژئاوای شاری ره‌ققه، كه كاری ده‌كرد له پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری بۆ جوله‌ی شانه‌كانی داعش له‌گه‌ڵ دابینكردنی پشتیوانی لۆژستی و دارایی.