ئاڵوگۆری دیل له نێوان ته‌حریر شام و فه‌یلقی سێ له گونده‌واری حه‌له‌ب
ئیدلب– نۆرس پرێس
سه‌ر له ئێواره‌ی یه‌ك شه‌ممه، پرۆسه‌ی ئاڵۆگۆری دیل له نێوان ده‌سته‌ی ته‌حریر شام (به‌ره‌ی پیشووی نوسره) و فه‌یله‌قی سێی سه‌ر به توركیا له گوندی باسوتهی باشووری عه‌فرین له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب ده‌ستی پێكرد
پرۆسه‌ی ئاڵوگۆركردنی دیله‌كان به نێوه‌ندگیری ده‌سته‌ی سائرون هات كه یه‌كێكه له پێكهاته‌كانی سوپای نیشتیمانی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له ده‌سته‌ی سائیرون به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، له‌م قۆناغه‌دا 31 دیل ئاڵوگۆركراون، 19 چه‌كداری فه‌یله‌قی سێ و 12ی ته‌حریر شام، به زه‌مانه‌تی ده‌سته‌ی سائیرون.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، دامه‌زراوه‌ی ئاسایشی سه‌ر به ده‌سته‌ی ته‌حریر شام و فه‌یله‌قی سێ و ده‌سته‌ی سائرون ئاماده‌ی ئاڵوگۆری دیله‌كان بوون، به چاودێری ھێزه‌كانی توركیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێشتا ژماریه‌كی چه‌كداری فه‌یله‌قی سێ له‌لایه‌ن ته‌حریر شام ده‌ست به‌سه‌رن و ئاماده‌نییه ته‌سلیمیان بكاته‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی كه له رابردوودا به‌شدارییان له كوشتی ئه‌ندامانی ته‌حریر شام كردووه.
ده‌ستگیركردنی ئه‌م دیلانه پاش ئه‌و هات كه ته‌حریر شام به هاوكاری یه‌كه‌كانی سوپای نیشتیمانی هێرشیان كرده سه‌ر فه‌یله‌قی سێ له شاری عه‌فرین و گونده‌واره‌كه‌ی و گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب.