به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری 51 مه‌حاویله‌ی كاره‌با له هه‌رێمی جه‌زیره دابه‌ش ده‌كات
قامیشلۆ– نۆرس پرێس
به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری 51 مه‌حاویله‌ی كاره‌بای دابه‌شكرد به‌سه‌ر شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی جه‌زیره به‌مه‌به‌ستی قه‌ربووكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه له ساڵای رابڕدووی جه‌نگدا وێرانكرابوون یان دزرابوون.
نوسینگه‌ی وزه له هه‌رێمی جه‌زیره له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ماوه‌ی سێ ساڵه تۆڕه‌كانی كاه‌ربا رووبه‌رووی تێكدان و دزی بۆنه‌ته‌وه له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌فس نزم.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌و 51 مه‌حاویله‌یه‌ة 19 یان ده‌درێن به شاری حه‌سه‌كه‌و 6 به‌شارۆچكه‌ی شه‌دادی و 9 به شارۆچكه‌ی هۆل و 4 بۆ عامۆدا و 3 بۆ ده‌رباسییه‌و 5 یان بۆ ته‌ل به‌راك و 3 بۆ شارۆچكه‌ی ته‌ل حه‌میس و یه‌ك مه‌حاویله‌ش بۆ هه‌ریه‌ك له قامیشلۆ و ترپه سپی.
به‌های ئه‌و مه‌حاویلانه‌ی دابه‌شكراون به 250 هه‌زار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت و تواناكانیان له نێوان 25 بۆ 360 كیلۆ ڤۆڵته.
ناوچه‌كانی هه‌رێمی جه‌زیره به گشتی و شاری حه‌سه‌كه‌و گونده‌واره‌كه‌ی به تایبه‌تی به‌رده‌وام رووبه‌رووی بچرانی ته‌زووی كاره‌با ده‌بنه‌وه به تایبه‌ت له وه‌رزی زستاندا، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دزینی بناغه‌ی تاوه‌ره‌كان كه له ئه‌نجامدا به هۆی ره‌شه‌بای زستان ده‌بێته هۆی كه‌وتنیان.