داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجکردنی بنکەیەکی هەسەدە راگەیاند
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، داعش لە رێگەی ناسێنەری نزیک لە خۆیەوە بەرپرسیارێتی خۆی لە ئۆپەراسیۆنێک بۆ بە ئامانجگرتنی بارەگایەکی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، بە موشەک و دۆشکە، لە شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا، راگەیاند.
ئاژانسی “ئه‌عماق” راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه، تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، کە چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه به دۆشكه و موشه‌ك، بارەگایەكی “هەسەدە”یان كردۆتە ئامانج، لە گوندی تل زەمان لە ناحیەی بەسیرە بە دووری 35 كم لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکە بووەتە هۆی برینداربوونی لانیکەم ئەندامێکیان و زیانگەشتن بە بارەگاکە، هاوکات چەکدارەکان گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له شارۆچكه‌ی بەسیرەوە پشتڕاستی كرده‌وه كه به موشه‌ك و دۆشكه هێرش كراوه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌كی سه‌ربازی، چه‌ند خوله‌كێك پێكدادان روویدا و چه‌كداره‌كان ناچار بوون هه‌ڵبێن، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئەندامێکی هەسەدە برینداربن.
ناوچەكانی گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور چالاكیی بەردەوامی شانەكانی داعش، بەخۆوە دەبینن و لە ماوەی هەفتەی رابردوودا 8 كەسیان كردە ئامانج كە بەرپرسیارێتی خۆیان لە بەئامانجكردنیان لە رێگەی ناسێنەرەكانیان راگەیاندووە.