هاوپەیمانی نێودەوڵەتی راستی تەقینەوەکانی کێڵگەی عومەر ئەشکرا دەکات

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ روبەڕوبوونەوەی داعش راستی دەنگی ئەو تەقینەوەیانەی ئاشکرا کرد کە شەوی رابردوو لە بنکەکەیان لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا بیسترا.

شەوی رابردوو چەند تەقینەوەیەک لە دەوروبەری بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە نزیک کێڵگەی نەوتی عومەر، لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور، رویدا و ئاژانسە ناوخۆییەکانیش هەواڵی بەئامانجکردنی بنکەکەیان بڵاوکردەوە، دواتریش دەنگی مووشەک هەبوو و فڕینی چڕی فڕۆکە جەنگییەکان بەسەر ناوچەکەدا بینرا.

هەژماری فەرمی ئۆپەراسیۆنی “توانای پۆڵاین” تویتێکی لە تویتەر بڵاوکردەوە، کە تێیدا وتی ” بۆ پاراستنی کارایی و ئامادەیی تیمەکە، سەربازانی ئەمریکی تاقیکردنەوەیەکیان لەسەر سیستەمی تۆپخانەی جوڵە بەرز، ئەنجامداوە”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی : زانا ئەلعەلی