بە بەشداری 51 دەزگای وەشاندن و 130 هەزار کتێب.. پێشانگای “شەهید هەرگوڵ بۆ کتێب” لە قامیشلۆ کرایەوە
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ شه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی رۆشنبیری و هونه‌ر له به‌رێوبه‌ری خۆسه‌ری، خولی شه‌شه‌می پێشانگای ساڵانه‌ی كتێب له شاری قامیشلۆ كرایه‌وه.
له پێشانگای “شه‌هید هه‌رگوڵ” بۆ كتێب51 دەزگای وەشاندن و 130 هەزار کتێب 13 هه‌زار ناونیشان به‌شدارییان كرد.
له خوڵی پێشووی پێشانگاكه، 13 هه‌زار ناونیشان و 120 هه‌زار كتیب و ده‌زگای وه‌شاندن له میسر‌و لیبیا‌و جه‌زائیرو تونس و لوبنان و ئییتالیا به‌شداریان كردبوو.
به‌رنامه‌ی ئه‌مساڵی پێشانگاكه سیمینار‌و ئاهه‌نگی ئیمزاكردنی كتێب و برگه‌ی هونه‌ری و میوزیك و پێشبركێی رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی و دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر میوانانی پێشانگاگه له خۆده‌گرێت.
له كۆتاییشدا رێزلێنان ده‌كرێت بۆ ژماره‌یه‌ك نوسه‌ر‌و ئه‌دیب و ده‌زگاری وه‌شاندنی به‌شداربوو له پێشانگاكه.
له‌كاژێری یه‌كه‌می كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه ئاماده‌بووانێكی زۆر سه‌رادنییان كردووه بۆ بینینی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی نوسه‌ره به‌شداربووه‌كان و بریاره پێشانگاكه تاوه‌كو 29 ئه‌م مانگه به‌رده‌وام بێت.