بیستنی ده‌نگی ته‌قینه‌وه له ده‌وروبه‌ری بنكه‌ی هاوپه‌یمانان له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور بۆردووماكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی حكومه‌ت
دێره‌زوور– نۆرس پرێس
كه‌مێك پێش ئێستا ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بیسترا له ده‌وروبه‌ری بنكه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له نزیك كێلگه‌ی عومه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور، پاشان له بنكه‌كه‌وه چه‌ند مۆشه‌كێك ئاراسته‌كران و فرۆكه‌ی جه‌نگیش به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕانه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی له شارۆچكه‌ی شحێلی رۆژئاوای د‌ێره زوور و نزیك كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر رایگه‌یاند، ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك بنكه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بیستران و ئاگر كه‌وته‌وه له ناو كێڵگه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له دوای چه‌ند خوله‌كێك له ته‌قینه‌وه‌كان، لانی كه‌م هه‌شت موشه‌ك له بنكه‌كه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی حكومه‌ت ئاراسته‌كران له رۆژئاوای فورات، هه‌روه‌ها فرۆكه‌ی چه‌نگی به چری به ئاسمانی ناوچه‌كه ده‌سوڕێنه‌وه به درێژایی كه‌ناری رووباری فورات و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش به‌رده‌وامه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له شارۆچكه‌ی جه‌لائی ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی حكومه‌ت له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، خاڵێكی سه‌ربازی سوپای پاسدارانی ئێران له هێرشێكی ئاسمانی‌دا بۆردوومانكراوه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك هه‌بێت له باره‌ی زیانه گیانییه‌كان.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی دیكه له شاری دێره‌زوور رایگه‌یاند، سێ ته‌قینه‌وه ده‌ورووبه‌ری شاره‌كه‌یان هه‌ژاندووه‌و ده‌نگی ئۆتۆمبێڵی فریاكه‌وتن ده‌هات له ناو شاره‌كه‌دا.