تۆماركردنی 3 تۆوشبووی دیكه كورونا له ئیدلیب و گونده‌واری حه‌له‌ب
ئیدلیب – نۆرس پرێس
دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كانی سه‌ر به ده‌سته‌ی ته‌حریر شام (به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو) تۆماركردنی 3 حاڵه‌تی دیكه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرای راگه‌یاند،
تۆری ئاگادار كردنه‌وه‌ی خێرا‌و كاردانه‌وه‌ی په‌تاكان رایگه‌یاند، سێ حاڵه‌تی توشببون به كۆلێراو 211 حاڵه‌تی گومان‌لێكراو له ناوچه‌كانی ئیدلیب و گونده‌واری حه‌له‌ب تۆماركراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تاوه‌كو ئێستا ژماره‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی كۆلێرا له ناوچه‌كه بۆ 154 حاڵه‌ت زیادیكردووه.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو حاڵه‌تێكی مردن و شه‌ش حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به كۆلێرا كرابوون.