به‌ فه‌رمی.. كوردێك بووه‌ راهێنه‌ری یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پرێمەرلیگ

هه‌ولێر – نۆرس پرێس

یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی رایگه‌یاند، بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ شوان جەلالی گۆڵپارێزی کورد كردووه،‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ راهێنەری گۆڵپارێزانی تیپی یەکەمی یانەکە كه‌ لە خولی نایابی ئینگلیزیدا یاریده‌كات.

 شوان جالال، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی یانە ئینگلیزییەکە، رایگه‌یاند، “خۆشحاڵم کە پەیوەندیم بە نیوکاسڵ یونایتدەوە کردووە، بە پەرۆشم بۆ کارکردن لەگەڵ ئادەم، هەروەها لەگەڵ ئیدی هاو و تیمی راهێنەرایەتی، کە زۆر رێزم بۆیان هەیە”.

وتیشی، “زۆر کارم کردووە بۆ ئەوەی لێرە بم، ئاگاداری قەبارەی یانەکە و پڕۆژەی داهاتووم، ناتوانم چاوەڕه‌انبم بۆ دەستپێکردنی ئه‌ركه‌كه‌م.

 شوان جەلال، کە چەندین ئەزموونی لەگەڵ یانەکانی ئینگلتەرا لە خولی پلە یەکدا هەبووە، پێشتر لە  لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق لە زۆر یاری دۆستانە و کەمپەکانی دەرەوە بەشداری کردووە، بەڵام نەیتوانی بە درێسی ئەو هەڵبژاردەیەوە بەشداری لە هیچ پاڵەوانێتییەکی کیشوەری و نێودەوڵەتیدا بکات، کە بەهۆی پیکانەوە ماوەیەیک زۆر لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە.

 ئه‌و گۆڵپارێزه‌ كورده‌ ماوه‌ی 6 ساڵ لە یانەی بۆرنمۆس لەژێر سەرپەرشتی ئیدی هاو یارییکردووە، لە ساڵی 2020 بەیەکجاری وازی لە یارییکردن هێنا و بەمدواییە راهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی ستۆکپۆرت کاونتی ئینگلیزی بوو.

 شوان جەلال، تەمەنی 38 ساڵە، لە 1998ـەوە دەستی بە یارییکردن کردووە و لە کاروانی یارییکردنیدا لە یانەکانی هاستینگس تاون، تۆتێنهام، وکینگ، پیتەربورۆ یونایتد، بۆرنمۆوس، ئۆکسفۆرد، نۆرسامپتۆن تاون و چەند یانەیەکی دیکە یارییکردووە و دوایین وێستگەی یارییکردنیشی لە تیپی یانەی چێستەرفیڵد بووە لە 2018 بۆ 2020 و دوای ئەوەش وازی لە یارییکردن هێناوە.