بایدن به نیازه خۆی بۆ خولێكی سه‌رۆكایه‌تی نۆی كاندید بكاته‌وه له هه‌ڵبژادرنی ساڵی 2024 دا
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به نیازه له هه‌ڵبژادنی ساڵی 2024 دا، خۆی بۆ خولێكی سه‌رۆكایه‌تی نۆی كاندید بكاته‌وه.
ئه‌م قه‌سانه‌ی بایدن له كاتێكدا دێت كه راپرسییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كاندیدیه كۆمارییه‌كانی هه‌ڵبژادرنی تازه‌كردنه‌وه‌ی نیوه‌یی كۆنگرس به‌ره‌و پێش ده‌چن، كه بریاره له مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
بایدن په‌ره به هه‌وڵه‌كانی ده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی غاز و سووككردنی قه‌رزی قوتابیان و دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئه‌مریكا، له كاتێكدا كه وڵاته‌كه‌ی و جیهان، رووبه‌رووی قه‌یرانی وزه هاتوونه، به هۆی ململانێیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به تایبه‌ت جه‌نگی ئۆكرانیا‌و روسیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێشتا بڕیاری فه‌رمی نه‌داوه له باره‌ی خۆكاندیكدرنی بۆ خوڵێكی نوێ، به‌ڵام به نیازه‌و كاتی پێوستی له‌به‌رده‌مدایه بۆ بڕیاردان و ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هاوسه‌ره‌كی هانی ده‌دات بۆ خۆكاندید كردن.
بایدن ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كۆمارییه‌كان پلانیان نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌ترسییه ئابووریه‌كان، هوشداردا له پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی كۆمارییه‌كان له ده‌ستپێشخه‌ری دیموكراته‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان، گه‌ر جارێكی دیكه ببنه‌وه به زۆرینه له كۆنگرێس.
هه‌روه‌ها له چاوپێكه‌وتنێكدا له گه‌ڵ كه‌ناڵی “ئیم ئیس ئین بی سی” ئه‌مریكی ئه‌و راپرسیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه زۆربه‌ی ده‌نگده‌ران ره‌زامه‌ندنین له‌سه‌ر شێوازی ئیداره‌دانی دۆسیه ئابوورییه‌كان.