كوژرانی سه‌ربازێكی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر – نۆرس پرێس

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا هه‌واڵی كوژرانی سه‌ربازێكی راگه‌یاند له‌ رووبەڕووبوونەوەی گەریلاکانی پەکەکە له‌ هه‌رێمی كوردستان.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر ئاشكرایكرد، سەربازێکی بەناوی “جەمیل یاڤاش” لە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە “چنگ – قوفڵ”  كوژراوه‌، له‌ ناوچەی زاپی هەرێمی کوردستان.

رۆژی 18ـی نیسانی 2022، ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لەلایەن سوپای تورکیاوە لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

 به‌ پێی راگەیێندراوەکانی وەزارەتی بەرگریی توركيا ژمارەی كوژراوانی سوپای ئه‌و وڵاته‌ له‌ دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە لە هەرێمی کوردستان، گەیشته‌‌ 62 سەرباز.