داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له كوژرانی كه‌سێك له باكووری دێره‌زوور راده‌گه‌ێنیت
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی پێنج شه‌ممه، رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی راگه‌یاند له به ئامانجكردنی كه‌سێك له شارۆچكه‌ی عیزبه‌ی باكووری دێره‌زوور، به بیانووی سیخوڕیكردن بۆ هێزه‌كانی سوریا دیمه‌كرات “هه‌سه‌ده”.
ئاژانسی ئه‌عماقی نزیك له داعش به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه تیادا هاتووه، چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه به چه‌كی ئۆتۆماتێكی صالح شه‌كالیان كردۆته ئامانج له نزیك گێلڵگه‌ی كۆنیكو له سه‌ر رێگای گشتی شارۆچكه‌ی عیزبه به بیانووی سیخوڕیكردن بۆ “هه‌سه‌ده”
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆی جێی له شارۆچكه‌ی عێزبه‌ش رایگه‌یاند، شه‌كال كه‌سێكی سڤیله‌و سه‌ر به هیچ گرۆپێكی سیاسی یان سه‌ربازی نییه‌و، خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی خه‌شامه‌یه له گونده‌واری دێره‌زووری خۆرهه‌ڵاتی ژێرده‌ستی هێزه‌كانی حكومه‌ت، ماوه‌ی دوو ساڵه له گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی نیشته‌جێی شارۆچكه‌ی عیزبه‌ن له گونده‌واری باكووری دێره زوور.
ماوه‌یه‌كه رووداوه‌كانی كوشتنی ئه‌ندامانی “هه‌سه‌ده” و فه‌رمانبه‌رانی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری و كه‌سایه‌تی هۆزه‌كان و دانیشتوان له گونده‌واره‌كانی دێره‌زوور به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیان كردووه، سه‌ره‌رای ئه‌وه ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منییه چڕانه‌ی كه له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
دوێنی پێنج شه‌ممه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له رێكخراوی داعش ئاماژه‌یان به‌وه كرد، رێكخراوه‌كه به‌رپرسیارێتی خۆی ئاشكراكردووه له به ئامانجكردنی دوو كه‌س له شارۆچكه‌ی بوسه‌یره‌ی گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور به بیانووی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ “هه‌سه‌ده”.