کەەکەبوونی قەیرانی کۆلێرا لە سوریا لە بەردەوامی بڕینی ئاوی خواردنەوەی حەسەکەدا
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی، نەجات روشدی، جێگری نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، رایگەیاند، گرووپی کاری مرۆیی سەر بە پشتیوانی نێودەوڵەتی سوریا هۆشداری داوە لەوەی کە رەوشی کۆلێرا لەو وڵاتەدا دۆخێکی “کارەساتبار”ی لێ بکەوێتەوە.
روشدی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەندامانی گروپی کاری مرۆیی لە جنێڤ کردووە، کە تایبەت بووە بە دۆخی کۆلێرا لە سوریا.
ئاماژهی بهوهشدا، ئهو گروپه هۆشدارییان داوه كه رهوشی كۆلێرا له سوریا و لەوەی کە دۆخێکی كارهساتباری لێبکەوێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد کە یارمەتی بەپەلە و دەستڕاگەیشتن بە کۆمەڵگا زیانلێکەوتووەکان بە شێوەیەکی بەردەوام و بێ بەربەست پێویستە.
ئەندامانی گروپەکە نیگەرانی خۆیان لە بەردەوامی وەستانی پەمپکردنی ئاو لە وێستگەی عەلوک دەربڕی.
روشدی ئاماژەی بەوەشکرد، گروپی کار جەختیان لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی وێستگەکە کردەوە لە کارکردن.
لە سەرەتای مانگی ئابی ساڵی رابردووەوە، پەمپکردنی ئاوی وێستگەی عەلوک کە سەرچاوەی سەرەکی ئاوی خواردنەوەیە بۆ زیاتر لە ملیۆن و نیوێک دانیشتووی شاری حەسەکە و گوندەوارەکانی، بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر هێڵی راکێشان و تۆڕی کارەباوە وەستاوە.
دوێنێ پێنجشەممە، عیسا یونس، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی ئاو لە حەسەکە، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “وێستگەی عەلووک گەڕاوەتەوە سەر کارەکەی”.
ئاماژهی بهوهشكرد، درەنگانی شەوی رابردوو ئاو گەشتووە بە تل تەمر لە گوندەواری حەسەكە.
دوێنێ پێنجشەممە و لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، ڤیکتۆر نیلۆند، نوێنەری یونیسێف لە سوریا، وتی “هەموو رۆژێک تیمەکانمان ماندوو نەناسانەتر لەگەڵ هاوبەشەکان کاردەکەن بۆ بەدەستهێنانی وەڵام”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یونیسێف بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ پڕکردنەوەی کۆگاکانی پێداویستییەکانی تەندروستی و ئاو و پاکوخاوێنی و دابینکردنی دەستڕاگەیشتن بە ئاوی سەلامەت و پاک.
بەپێی داتاکانی رێکخراوەکە، ژمارەی ئەو حاڵەتانەی کە لە دەی مانگی ئەیلولی رابردووەوە تووشی سکچوون بە هۆی ئاوەوە بوون، گەیشتووەتە نزیکەی 20 هەزار حاڵەت لە سەرجەم ناوچەکانی سوریا.
سێشەممەی رابردوو، ستیفان دوجاریک، گوتەبێژی فەرمی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی “زیادبوونی حاڵەتەکان بەهۆی کەمیی بەرچاوی ئاوەوەیە لە سەرانسەری وڵاتدا، بەهۆی کەمی ئاستی ئاو لە رووباری فورات و وشکەساڵی”.