پەنابەرانی سوریا و رۆژئاوای کوردستان بە کڕینی شیرینی پێشوازی لە جەژنی قوربان دەکەن

هەولێر – نۆرس پرێس

پەنابەرانی سووری لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە و لەنێو جموجۆڵێکی کەمی بازاڕدا، کە تەنیا لە کڕینی شیرینی جەژندا سنووردار بوو، خۆیان بۆ یادەکە ئامادە دەکەن.

ئەو نرخە گرانە بەهەمان شێوە زیانی بە بازرگانان و کڕیاران گەیاندووە، بۆیە هەوڵی رازیکردنی کڕیارانیان دەدەن، لە لایەکی تریشەوە کڕیارەکان هەوڵ دەدەن تەنها پێداویستییە سەرەکییەکان بۆ منداڵەکانیان بکڕن، لە کاتێکدا هەندێکی دیکە هەست بیری کەشوهەوای جەژنی وڵاتەکەیان دەکەن.

“دانیش سولەیمان”، ئاوارەیەکی رۆژئاوای کوردستانە، خەڵکی قامیشلۆیە و خاوەنی دوکانێکە، کە بەدەست کەمی فرۆشیەوە دەناڵێنێت، بە نۆرس پرێس دەڵێت: ئەم جەژنە جیاوازە لە جەژنی پێشوو، فرۆشمان باش نییە ، خەڵک تەنها شتە زۆر پێویستەکان دەکڕن، ئێمەش چاوەڕوانی زیاترمان هەیە لە کڕیاران.

پەنابەرانی لە جەژنەکاندا پشت بە کڕینی شیرینی ئامادە دەبەستن، بەهۆی گرانی شمەکەوە ناتوانن لە ماڵەوە شیرینی چێبکەن، هەرچەندە نرخی شیرینی ئامادەکراویش بە بەراورد بە داهاتی مانگانەیان هێشتا گرانە.

“ریاز بەڕی” پەنابەرێکی تری خەڵکی قامیشلۆیە، بۆ کڕینی شیرینی هاتەوەتە بازاڕ و دەڵێت: ئێمە تەنیا لێرەین بۆ ئەوەی خۆشی لە دڵی منداڵەکانمان بچێنین، بۆ ئەوان جەژن بە مانای شیرینی و جل و بەرگی نوێ دێت، بەڵام ئێمەی گەورەکان چیتر هەست بە خۆشی جەژن ناکەین، بە تایبەت کە دوورین لە زێدی خۆمان.

“محەمەد بەدرەدین بیلال”، ئاوارەی سوری خەڵکی حەڵەبە و خاوەنی دوکانێکی شیرینی عەرەبییە، بەدەست کەمی جوڵەی بازاڕەوە دەناڵێنێت، هیوادارە لە ڕۆژانی جەژندا باشتر بێت، “ئێمە هێشتا لە سەرەتای جەژنی قوربانداین، ڕەنگە لە ڕۆژانی داهاتوودا بزووتنەوەی فرۆشتن باشتر بێت” ​​دەڵێت.

لە دەسپێکی جەنگی سووریاوە ساڵی 2011 ، سەدان خێزانی سوری پەنایان بردووە بۆ هەرێمی کوردستان، بەشێکیان لە کەمپەکاندا دەژین و بەشێکی دیکەشیان ژیانێکی نوێیان لە ناو شارەکاندا دەستپێکردووە.

هەرچەندە نرخەکان لەشاری هەولێر بە قبوڵکراو دادەنرێت، بەڵام لەماوەی ڕابردوودا بەرزبووەتەوە، لەگەڵ نەبوونی هەلی کار، هەروەها گرانی باری بژێوی، ئەو پەنابەرانەی لەناو شارەکەدا دەژین مانگانە کرێ خانوو دەدەن، ئەمە جگە لە تێچووی دیکە لە ژیانی ڕۆژانە.

ئامادەکردنی: سوها کامیل – داڕشتنەوەی: عەدنان حەمۆ