به هۆی سه‌ركوتككردنی خۆپێشانده‌ران.. كه‌نه‌دا سزای ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئێران ده‌دات
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا بڕیاریدا به سزادانی شه‌ش كه‌سایه‌تی و چوار دامه‌زراوه‌ی ئێران، به هۆی مامه‌ڵه‌ی خراپیان له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌رانی ئێران.
میلان جۆڵی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند، کەنەدا بەردەوام دەبێت لەپشتیوانیكردنی خۆپێشاندەرانی ئێران لە رێگەی بەکارهێنانی هەموو ئامڕازێکەوە بۆ وڵامدانه‌وه‌ی پێشێلکارییەکانی حكومه‌تی تاران.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌و کەسایەتییانەی سزایان بەسەردا سەپێندراوە بریتین لە: محەممەد کەرەمی، فەرماندەی سوپای پاسداران لقی سیستان و بەلوچستان؛ مەجید میرئەحمەدی، جێگری وەزیری نێوخۆی ئێران؛ عیزەتوڵلا زەرغامی، وەزیری گەشتیاری ئێران؛ حیشمەتوڵڵا فەلاحەتپیشە، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران؛ سۆغرا خۆدادادی، بەڕێوبەری ئێستای گرتووخانەی ژنان لە کەرەج و عەباسعەلی کەدخودایی، گوتەبێژی پێشووی ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری ئێران.
وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و شه‌ش كه‌سه خراپترین سەرکوتکەر كه پێشێلکارییان بەرامبەر ژنانی ئێرانی کردووە.
له سه‌ره‌تای دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکانی ئێران، كه‌نه‌دا بۆ سێیه‌م جار سزا ده‌سه‌پێنێته سه‌ر ئێران به‌هۆی سه‌ركوتكردنی خۆپێشانده‌ران. رۆژی 13ی ئەیلوولی 2022 بە پاساوی پابەندنەبوون بە پۆشینی جلوبەرگ ژینا ئه‌مینی لەلایەن پۆلیسی رەوشتی تارانەوە دەستبەسەرکراو دوای ئەوەی لە زیندان تەندروستیی تێکچوو، گوازرایەوە نەخۆشخانە و لەوێ گیانی لەدەستدا، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی ده‌ڵێن كوژراوه، لەو کاتەشەوە خۆپێشاندان لە رۆژهەڵاتی کودستان و ئێران و بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان له دژی گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی بەڕێوەدەچێت.