به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری چواره‌مین كۆمه‌ڵه منداڵی داعش راده‌ستی روسیا ده‌كات له ئه‌مساڵدا
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی پێنج شه‌ممه، به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری، 38 منداڵی خێزانی داعشه روسه‌كانی كامپی هۆلی راده‌ستی ئه‌و شانده‌ی روسیای كرد، كه سه‌ردانی ناوچه‌كه ده‌كات.،
له پێش مۆركردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ته‌سلیم كردنی ئه‌و منداڵانه، ماریا بیلۆڤای كۆمیسیاری سه‌رۆكی روسیا بۆ كاروباری منداڵان له گه‌ڵ نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆسه‌ری كۆبووه.
له كۆنگه‌ره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بیلۆڤا سوپای به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری كرد به‌رامبه‌ر به‌و ئاسانكاریانه‌ی پێشكه‌شه‌كراون به مه‌به‌ستی راده‌ستكردنی ئه‌و منداڵانه به حكومه‌تی روسیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێمه خۆشحاڵین چونكه لایه‌نی كوردی هاوكارمانه له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه روسانه‌ی له كامپه‌كاندان.
هه‌روه‌ها هیوای خواست هاوكاریكردن له گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری به‌رده‌وامبێت، ئاماژه‌ی به رێككه‌وتنێكی نوێ كرد له نێوان هه‌ردوو لا بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ند كۆمه‌ڵه منداڵێكی دیكه‌ی روسیا له كامپه‌كانی روژ و هۆل.
خالید ئیبراهیم ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوبردنی فه‌رمانگه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ئه‌م جاره 38 منداڵیان راده‌ستی وه‌فده‌كه‌ی روسیا كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌تاوه‌كو ئێستا 300 منداڵیان به چه‌ند قۆناغێك راده‌ستی روسیا كردووه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له‌و كه‌مپانه‌ی خێزانه بیانییه‌كانی داعش له خۆده‌گرێت، زیاتر له پێنج هه‌زار منداڵه.
هه‌ر ئه‌مرۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، 40 منداڵ و 15 ژنیان له كه‌مپه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا وه‌رگرتۆته‌وه.