دوای 44 رۆژ مانه‌وه له پۆسته‌كه‌ی.. سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ستی له كاركێشایه‌وه
هه‌ولێر – نورس پرێس
لیز تره‌س سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە دوای 44 رۆژ مانەوە لە پۆستەكه‌ی، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاندو ئاشكرایكرد،
بڕیارە پارتی پارێزگارانی بەریتانیا تاوەکو هەفتەی داهاتوو سەرۆکوەزیرانی نوێی دیاریی بکات.
تره‌سی تەمەن 47 ساڵ لە لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران له له‌نده‌ن رایگه‌یاند، بەهۆی دۆخەکەوە ناتوانم ئەو به‌ڵێنانه جێبه‌جێ بكه‌م كه پێشتر دابووم له كاتی هه‌ڵبژاردنم بۆ سه‌رۆكایه‌تی كردنی پارتی پارێزگاران، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی پارته‌كه‌شم متمانه‌یان به پلانه‌كانم نییه، بۆیه ده‌ستم له كاركێشایه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی: داوای لێبوردنم هه‌یه له هه‌ڵه‌كانی رابردوو، پێم وایه باشترین هه‌نگاو له‌م دۆخه‌كه‌دا ئه‌نجامدانی گۆرانكارییه،
پاش بڕیارەکەی لیز ترەس، کایەر ستارمەر، سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا کە پارتی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاته، داوای کرد دەستبەجێ هەڵبژاردنی گشتی لە بەریتانیا ئەنجام بدرێت. به‌م ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یه تره‌س بووه ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ی كه كه‌مترین ماوه له پۆسته‌كه‌یدا مابێته‌وه.