شاندێكی حكومه‌تی ئهمریكاو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ریان كرد له ره‌ققه.
ره‌ققه – نۆرس پرێس
رۆژی پێنج شه‌ممه، شاندێكی باڵای حكومه‌تی ئهمریكاو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌رییان كرد له شاری ره‌ققه، پاش به‌شداریكردنیان له یادی پێنج ساڵه‌ی ده‌ركردنی داعش له شاره‌كه.
شانده‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تی “نیكۆڵاس گرینجه‌ر”ی نێرده‌ی باڵای حكومه‌تی ئه‌مریكا بوو ، چاویان كه‌وت به به‌رپرسانی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری و ئه‌نجومه‌نی وسوریا دیموكرات “مه‌سه‌ده”.
له لێدوانێكدا بۆ نۆرس پرێس گرینجه‌ر وتی: له جیاتی حكومه‌تی ئهمریكاو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، خۆم به‌شه‌ره‌ف مه‌ند ده‌زانم كه ئه‌مرۆ لێره‌دام.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مرۆ له یادی رزگاركردنی ره‌ققه خۆشحاڵم كه لێره‌دام، ئه‌مه دووپاتكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شیمانه بۆ تێكشكانی داعش و به خشینی هیوا به گه‌ل له باكوور‌و رۆژهه‌ڵاتی سوریا. ئه‌مرۆ یادی پێنج ساڵه‌ی رزگاكردنی شاری ره‌ققه بوو له داعش كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریا دیمه‌كرات و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌و شاره ده‌ركران.