كۆژرانی كه‌سێك به فیشه‌كی چه‌كداری نه‌ناسراو له باكووری دێره‌زوور
دێره‌زوور – نورس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو به ده‌ستدرێژی گوله كه‌سیكیان كوشت له شارۆچكه عیزبهی گونده‌واری باكووری دێره‌زوور.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی رایگه‌یاند، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو كه سواری ماتۆرسكیل ببوون به چه‌كی ئۆتۆماتێكی ته‌قه‌یان له “ساڵح شكالی” 53 ساڵ كرد له نزیك رێگای سه‌ره‌كی ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی عیزبه، له‌ئاكامدا ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له دوای هێرشه‌كه چه‌كداره‌كان دروشمی داعشیان ده‌وته‌وه‌و به‌ره‌و ناوچه‌كانی بادییه هه‌ڵهاتن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هه‌سه‌ده ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منی چڕ ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام رێژه‌ی كوشتن دژ به ئه‌ندامانی هه‌سه‌ده‌و فه‌رمانبه‌رانی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری و كه‌سایه‌تی هۆزه‌كان و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له دێره‌زوور روو له زیادبوونه.
هه‌ر دۆێنی سێشه‌ممه، پێشنوێژی مزكهوتنێك له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له شارۆچكه‌ی حیجنهی گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور تیرۆركرا.