جه‌ندرمه‌ی توركیا ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر خێزانێكی سوری
هه‌ولێر – نورس پرێس
دوێنی سێ شه‌ممه، چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه، كه تیایدا جه‌ندرمه‌ی توركیا زۆر به وه‌حشی گه‌رانه ده‌ستدرێژیان ده‌كرده سه‌ر خێزانێكی په‌نابه‌ری سوری كه ژن و منداڵی تیادابوو.
پێگه‌ی “شۆون توركیه” له تویته‌ر رایگه‌یاند، جه‌ندرمه‌ی توركیا زۆر به وه‌حشی گه‌رانه ده‌ستدرێژیان ده‌كرده سه‌ر خێزانه سورییه‌كه له سنووری نێوان توركیا‌و سوریا.
گرته ڤیدیۆیه‌كه چه‌ند ئه‌ندامێكی جه‌ندرمه‌ی توركیا ده‌رخست كه ده‌ستدرێژیان ده‌كرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر، وێنه‌گری ڤیدیۆكه‌ش به زاراوه‌ی سوری قسه‌ی ده‌كرد، بێ ئه‌وه‌ی هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌ك بدات له باره‌ی شوێن و كاتی ده‌ستدرێژی كردنه‌كه.
هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌رانی تویتر له كۆمێنته‌كانیان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا به‌رده‌وام پرۆپاگه‌نده‌ی پاراستنی په‌نابه‌ره سورییه‌كان ده‌كات، سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه دوایین لێدوانی دابوو له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له راستیدا ده‌كرێت پێچه‌وانه‌ی لێدوانهكانێتی.
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی 92 كۆچبه‌ر به‌رووتی له‌سنووره‌كانی نێوان توركیا و یۆنان له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌و هه‌ر یه‌ك له ئه‌نقه‌ره‌و ئه‌سینا یه‌كتریان تۆمهتباكرد به ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به توندی سه‌ركۆنه كرا.