هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: به‌رده‌وام ده‌بین له شه‌ڕی دژ به داعش به هاوكاری هاوبه‌شه‌كانمان له سوریا
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له شه‌ری دژ به داعش به هاوكاری هاوبه‌شه خۆجێیه‌كانیان له سوریا.
له یادی 5 ساڵه‌ی رزگاركردنی شاری ره‌ققه‌ی به ناو پایته‌ختی خیلافه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له‌لاپه‌ره‌ی فه‌رمی خۆی رایگه‌یاند، له دوای پێنج ساڵ له رزگاركردنی ره‌ققه، به هاوكاری هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، به‌رده‌وامده‌بن له شه‌ری دژ به شانه‌كانی داعش.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی و هه‌سه‌ده، پرۆسه‌یه‌كی ئه‌منی فراوانیان له شاری ره‌ققه ئه‌نجامدا، تیایدا 27 ئه‌ندامی داعشیان ده‌ستیگركرد، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا 55 ئه‌ندامی شانه‌كانی داعش له ره‌ققه ده‌ستگیركراون.
هاوپه‌یمانی نیۆده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی بهوشهكرد، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده توانییان 250 بۆمب و كه‌ره‌سته‌ی ته‌قێنه‌ری پاشماوه‌كانی داعش هه‌ڵبگرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستی گرت به‌سه‌ر سه‌دان پارچه چه‌ك كه هۆكارێكه بۆ په‌ره‌پێدانی سه‌قامگیری و ئاسایشی دانیشتوانی ره‌ققه.