لە هەفتەیەکدا.. کوژرانی 58 کەس لە ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆن
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ، سێشهممه روانگهی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ كوژرانی 58 كهسی راگهیاند كه زۆربهیان چهكدار بوون، له شهڕی بهردهوامدا بۆ ماوهی زیاتر له ههفتهیهك له نێوان گروپەکانی دڵسۆزی ئهنکهره و هەیئەی تهحریرشام (بەرەی نوسرهی پێشوو) له گوندەواری باکووری حەڵەب.
ناوچەکانی عەفرین و باب لە گوندەواری حەڵەب لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا شەڕی بەردەوامی نێوان لایەنەکانی دڵسۆزی تورکیای بەخۆوە بینی.
روانگەی سوری راشیگەیاند، لە ئەنجامی ئەو شەڕانەدا 10 هاوڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستداوە کە چواریان ژن و سێیان منداڵن، کە شەوی دووشەممە، دوای دەستێوەردانی تورکیا بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان “جەیش وەتەنی” و “تەحریرشام” لە ڕێگەی لایەنێکی سێیەمی بێلایەنەوە، “سائیرون للتەحریر”، شەڕەکە وەستێنرا.
روانگەکە رایگەیاندووە کە لە میانی شەڕی عەفرین و دەوروبەریدا 28 ئەندامی “تەحریر شام” کوژراون.
16 کەسی دیکە لە فەیلەقی سێیەم لە عەفرین و گوندەواری باکوور و رۆژهەڵاتی حەڵەب کوژران، جگە لە دوو ئەندامی پۆلیسی سەربازی لە باب و چەکدارێکی جەیش ئەلشەرقیە لە جندیرس لە عەفرین، کەسێکی دیکە لە ئەحرارشەم لە باب لە رۆژهەڵاتی حەڵەب.
روانگەکە ئاماژەی بەوەدا کە ناوچەکە ئارامیەکی بەسڵەمینەوە بەخۆوە دەبینێت، دوای ئەوەی شەوی دووشەممە “تەحریرشام” گوندی کفرجەننایان کۆنترۆڵکرد.
بەپێی سەرچاوەکانی نۆرس پرێس، “هەیئەی سائیرون” وەک هێزی نێوەندگیر، بە فەرمانی هێزەکانی تورکیا شەو چووەتە ناوچەی کفرجەننە، لە کاتێکدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزی سەربازی تورکیا گەیشتوونەتە هەمان ناوچە.
“هەیئەی سائیرون” زۆرێک لە گروپەکان لەخۆدەگرێت، دیارترینیان بریتین لە “سوڵتان موراد، ئەلمونتەسیر، فەیلەقی ئەلڕەحمان، فەیلەقی شام، لیوای موعتەسیم، لیوای ئەلوەقاس، لیوای سەمەرقەند، فیرقەی نۆیەم و بزووتنەوەی نوردین ئەلزنگی” کە هەموویان دڵسۆزی ئەنکەرەن.