برینداربوونی چوار کەس بە تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێک لە سنووری شنگال
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمشەو ئۆتۆمبێلێک لە سنوری شەنگال هێزەکانی ئاسایشی ئێزدخانی کردە ئامانج و بەوهۆیەوە چوار کەس بیرندار بوون و کە دوویان سەر بەو هێزانەن.
لە شەنگال ئۆتۆمبیلێک لەسەر رێگای سەرەکی شەنگال نزیک بە هیزەکانی ئاسایشی ئێزدخان تەقییەوە.
هێزە ئەمنییەکانی ئێزدخان بە هۆی ئەوەی گومانی لێدەکەن، شوێن ئۆتۆمبێلەکە دەکەون کاتێک هێزە ئەمنییەکان لە ئۆتۆمبێلەکە نزیک دەبنەوە دەتەقێتەوە.
لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا دوو ئەندامی هێزەکانی ئاسایش کە لە ئەرکدا بوون برینداربوون و دوو هاوڵاتیش کە لە شوێنی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکە نزیک بوون بیرندار بوون.
دوو لە بریندارەکان گەیەندرانە نەخۆشخانەی موسڵ و دووی دیکەشیان لەنەخۆشخانەی شەنگال چارەسەر وەردەگرن.