به هۆی پشتیوانیكردنی له گروپه تیرۆرستییه‌كانی سوریا.. ئه‌مریكا سزای دارایی كۆمپانیای لاڤارج ده‌دات
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند، ئه‌مریكا سزا كۆمپانیای چیمه‌نتووی لاڤارجی دا، به پێدانی 778 ملیۆن دولار به ئه‌مریكا، به هۆی پشتیوانی كردنی له چه‌ند گروپێكی تیرۆرستی له سوریا.
كۆمپانیای لاڤارج و گروپی هۆلسیمی دایك رایانگه‌یاند، گه‌وره كۆمپانیای چیمه‌نتۆی لاڤارجی فه‌ره‌نسا، بڕی 778 ملیۆن دۆلار ده‌داته وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا، چونكه پشتیوانی گروپه تیرۆرستییه‌كانی سوریای كردووه له كاتی جه‌نگی سوریادا.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، لاڤارج و لقی “لاڤارج بۆ چیمه‌نتۆ له سوریا” كه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه، ئاماده‌ن دانبنین به تاوانی پێشكه‌شكردنی پشتیوانی ماددی به رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان له سوریا، له وانه‌ش داعش، له مانگی ئابی 2013 تاوه‌كو تشرینی یه‌كه‌می 2014.
كۆمپانیای لاڤارج یه‌كێكه له هه‌ره گه‌وره كۆمپانیاكانی چیمه‌نتۆ له جیهانداو یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی سه‌ر به گروپی “لاڤارج هۆسلیم”ی جیهانی.