بۆ گێرانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی.. ئه‌مریكا 15 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
له هه‌وڵێكدا بۆ گێرانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی بۆ بازاڕه‌كانی نه‌وت و داگرتنی نرخی به‌نزین، ئیداره‌ی ئه‌مریكا به نیازه 10 بۆ 15 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له یه‌ده‌گی فریاكه‌وتن بخاته بازاڕه‌كانه‌وه.
به پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌مریكا، جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به نیازه 15 ملیۆن به‌رمیل له نه‌وتی یه‌ده‌گی فریاكه‌وتنی ئه‌مریگا بخانه بازاڕه‌كانه‌وه، بۆ رێگریكردن له به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری نرخی به‌نزین.
ئه‌و بڕه نه‌وته به‌شێكن له ده‌سته‌واره‌یه‌كی به‌هاری رابردوو نێوان بایدن كۆمپانیاكانی وزه، بۆ ئه‌وه‌ی 180 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بخه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه.
مانگی ئاداری رابردوو كۆشكی سپی رایگه‌یاندبوو، ئه‌مریكا به نیازه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا رۆژانه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له یه‌ده‌گی ستراتیژی بخاته بازاڕه‌كانه‌وه، به‌مه‌به‌ستی كه‌مردنه‌وه‌ی نرخی وزه‌و رێگریكردن له‌هه‌ڵاوسان له ناوخۆی وڵات‌دا.
پلانی بایدن سه‌باره‌ت به نه‌وت هاوكاته له گه‌ڵ راگه‌یاندنێك بۆ دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوان ئه‌مریكاو سعودیه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتة به هۆی پشتیوانیكردنی ئه‌و وڵاته له روسیا و ده‌ركردنی برێارێك له لایه‌ن وڵاتانی ئۆپك پلاس سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت به رێژه‌ی 2 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا.
وا پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م هه‌نگاوه ببێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی له‌ئه‌مریكا له‌كاتێكدا كه بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌مدا، هه‌ڵبژاردنی نێوه‌یی ئه‌نجام بدرێت.
هه‌فته‌ی رابردوو بایدن جه‌ختی كرربۆوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نرخی به‌نزین زۆر گرانه‌و هه‌نگاوی زیاتر ده‌نێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كان له‌م هه‌فته‌یه‌دا.