كرملین: زانیاریمان نییه له‌باره‌ی به‌كارهێنانی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی ئێرانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه دژ به ئۆكرانیا
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی روسیا (كرملین) ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه زانیاری هه‌بێت له باره‌ی به‌كارهێنانی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی ئێرانی (درۆن) له‌لایه‌ن هێزه‌كانی روسیا له‌شه‌ری دژ به ئۆكرانیا.
ئه‌م ره‌تكردنه‌وه‌ی روسیا دوا به دوای لێدوانه به‌رده‌وامه‌كانی ئۆكرانیا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی هات سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی فرۆكه‌ی درۆنی ئێرانی له‌لایه‌ن مۆسكو له ئه‌نجامدانی گورزی كوشنده دژ به كییڤ.
دیمتری بیسكۆڤ وته‌بێژی كرملین له‌وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه روسیا فرۆكه‌ی درۆنی ئێرانی به‌كارده‌هێنێت وتی: نه‌خیر، زانیاریمان نییه له‌و باره‌یه‌وه.
سه‌رانی ئۆكرانیا روسیا تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به به‌كارهێنانی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی ئێران له جۆری شاهید -136.
دوێنی دووشه‌ممه، سه‌رۆكی شاره‌وانی كییڤ رایگه‌یاندبوو، زنجیره‌یه‌ك هێرش كه به 5 فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان ئه‌نجامدران بوونه هۆی كوژرانی 5 كه‌س.
بیكسكۆڤ داوای له رۆژنامه‌نووسان كرد هه‌ر پرسیارێكی دیكه‌یان هه‌بێت له‌م باره‌یه‌وه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیای بكه‌ن.