تورکیا دوو گوندی باکووری مەنبیج بۆردومان دەکات
مەنبیج – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشهممه، هێزهکانی تورکیا و گروپە چهکدارهکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیان، گوندهکانی ئهلدهندەنییە و ئهلسهیادهیان له گوندەواری باکووری رۆژئاوای مەنبیج له باکووری سووریا بۆردومان کرد.
گوندەکانی سەر سنوور و هێڵی بەرکەوتن کەوتوونەتە بەر بۆردومانی بەردەوامی تورکیا، کە لەم دواییانەدا خێرایی ئەو بۆردومانانە پەرەی سەندووە.
ناوەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازی مەنبیج رایگەیاند، هێزەکانی تورکیا کە لە بنکەی ئەلیاشلی لە باکووری رۆژئاوای شاری مەنبیج جێگیر بوون، بە هاوەن گوندەکانی ئهلدهندەنییە و ئهلسهیادهیان لە گوندەواری باکووری رۆژئاوای مەنبیج بۆردوومان کردووە.
شەممەی رابردوو، هێزەکانی تورکیا و گروپە دڵسۆزەکانیان گوندی عەرەب حەسەنیان لە باکووری مەنبەج بە چەند گولە هاوەنێک بۆردومان کرد، کە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی لە نزیک ماڵی دانیشتووان کەوتنە خوارەوە.