برینداربونی دوكه‌س كه یه‌كێكیان منداڵه به‌هۆی ئامانجگرتنی بازگه‌یه‌كی هه‌سه‌ده‌وه
دێره‌زور-نۆرس پرێس
به‌هۆی هێرشی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه بۆ سه‌ر بازگه‌یه‌كی هه‌سه‌ده، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دو كه‌س برینداربون كه یه‌كێكیان منداڵه.
له كاتی تێپه‌ڕینی ئه‌و كه‌سانه‌ی برینداربون به رێگه‌یه‌كی گشتیدا، هێرشكراوه‌ته سه‌ر ئه‌و بازگه‌یه‌ی هه‌سه‌ده له شارۆچكه‌ی شحێل، (40كم) له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زور.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ نۆرس پرێس، ئه‌و چه‌كدارانه ماتۆڕسكیلێكیان پێ بوه‌و له دوره‌وه ته‌قه‌یان كردوه‌و دواتریش هه‌ڵاتون.
وتیشی، برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی حه‌سه‌كه گوزراونه‌ته‌وه‌و دۆخی ته‌ندروستیان زۆر ناجێگیره.