تێكشكانی چه‌ند تاوه‌رێكی كاره‌با به‌هۆی زریانێكی خۆڵاوی له باشووری حه‌سه‌كه
شه‌دادی- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، به هۆی زریانێكی خۆڵاوی له گونده‌واری باشووری حه‌سه‌كه، ژماره‌یه‌ك تاوه‌ری كاره‌با له شارۆچكه‌ی شه‌دادی تێك‌شكان.
ئه‌و زریانه‌ی كه شارۆچكه‌ی شه‌دادی و گونده‌واری باشووری حه‌سه‌كه‌ی گرته‌وه، بووه هۆی تێك‌شكان و روخانی چوار تاوه‌ری سه‌ره‌كی كاره‌با، كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌ندێك له به‌شه‌كانی دزرابوون.
ریم ره‌جا هاوسه‌رۆكی وێستگه‌ی كاره‌بای شه‌دادی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ئه‌و زریانه بووه هۆی رووخانی چوار تاوه‌ری سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با، كه پێشتر دزی لێكرابوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و چوار تاوه‌ره ده‌كه‌ونه هێڵی سه‌ره‌كی 66 ی نێوان وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی جیبسهی غازی و وێستگه‌ی كاره‌بای شه‌دادی، له ئاكامدا ته‌زووی كاره‌بای شه‌دادی گوندوارهكهی به ته‌واوه‌تی بچران.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ، زریانێكی خۆڵاوی گونده‌واری باشووری حه‌سه‌كه‌ی گرته‌وه‌و بووه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌وادی بینین له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك.
ره‌جا وتیشی، سبه‌ی سێ شه‌ممه، ناوه‌نده‌كانی چاككردن ده‌ستده‌كه‌ن به كاره‌كانیان و دانانه‌وه‌ی تاوهرهكانیش چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت.