سبه‌ی سێ شه‌ممه 152 خێزانی عێراقی ئۆردۆگای هۆل به‌جێ ده‌هێڵن به‌ره‌و موسل
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كاروباری ئۆردوگای هۆل رایگه‌یاند، سبه‌ی سێ شه‌ممه، 152 خێزانی عێراقی ئۆردوگای هۆل له گونده‌واری حه‌سه‌كه به جێ ده‌هێڵن به‌ره‌و مۆسل.
سه‌رچاوه‌كه به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، به‌رێوه‌به‌رێتی ئۆردوگاكه 152 خێزان عێراقی ئاگادار كردۆته‌وه له‌وه‌ی كه شه‌وی دووشه‌ممه له به‌شی پێشوازی ئۆردوگاكه بمێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی داوتر ئۆردوگاكه جێ بهێڵن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لایه‌نی عێراقی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه ئه‌و خێزانانه بۆ ئۆردوگای جه‌دعه ده‌گوازرێنه‌وه له موسل.
به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری به‌رده‌وام داوا له‌و وڵاتانی جیهان ده‌كات كه خێزانه‌كانیان له ئۆردوگای هۆل بگێرنه‌وه ، به‌ڵام زۆربه‌یان زیاتر بایه‌خ ده‌ده‌ن به بردنه‌وه‌ی منداڵه‌كان.
مانگی ئاداری رابردوو، شاندێكی عێراق سه‌ردانی ناوچه‌كانی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری كرد بۆ تاوتوێكردنی میكانزمێك به مه‌به‌ستی گێرانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره عێراقییه‌كانی ئۆردوگای هۆل. له دوای سێ هه‌فته له‌و سه‌ردانه عه‌لی عه‌باسی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، له توانادایه 500 خێزان له كه‌مپه‌كه بگوازرێنه‌وه بۆ عێراق.