ده‌سته‌ی كشتوكاڵی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری چاوی به نوێنه‌ری باڵای حكومه‌تی ئه‌مریكا كه‌وت
ره‌ققه- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، به‌رپرسانی ده‌سته‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری، چاویان كه‌وت به نیكوڵاس جرێنجهری نوێنه‌ری باڵای حكومه‌تی ئه‌مریكا بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و گرفتانه‌ی رووبه‌رووی ئاسایشی خۆراك ده‌بنه‌وه له ناوچه‌كه و چونێتی چاره‌سه‌ركردنیان له رێگای پشتیوانیكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ و جوتیاران.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له باره‌ی كشتوكاڵ له سوریا، به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك و پێداویستی كشتوكاڵ و نارێكی بارانبارین و دابه‌زینی به‌رهه‌می ناوخۆی دانه‌وێڵه بۆ كه‌متر له نیوه، بارودۆخی ئابووری له سوریا زیاتر داتهپێوهو، ئه‌مه‌ش واده‌كات ژماره‌یه‌ك زۆر له هاوڵاتیان تووشی نه‌بوونی ئاسایشی خۆراك ببنه‌وه،
پێگه‌ی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری رایگه‌یاند، به‌رپرسانی كشتوكاڵ و نوێنه‌ری حكومه‌تی ئه‌مریكایان له ناوچه‌كه ئاگاداركرده‌وه له باره‌ی گرفته‌كانی به‌رده‌م كشتوكاڵ به تایبه‌ت دابینكردنی هۆكاره كشتوكاڵییه‌كان.
جرینجهر بهڵێنیدا به كاركردن له سه‌ر به‌رنامه‌ی ئاسایشی خۆراك و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام بۆ كێشه‌كان و هاندانی جوتیاران بۆ زیادكردنی رووبه‌ری زه‌ویه به‌راوه‌كان.
كشتوكاڵ له ناوچه‌ی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری رووبه‌رووی چه‌ندین ئاڵه‌نگاری بۆته‌وه له‌وانه‌ش وشكه‌ی ساڵی كه‌ماوه‌ی دوو ساڵه ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه و گرتنه‌وه‌ی ئاوی رووباری فورات له لایه‌ن توركیاوه له شوباتی 2020 .