قامشلۆ؛ ریزگرتنی ئۆتۆمۆبێل له به‌رده‌م به‌نزینخانه‌كاندا سه‌ریهه‌ڵداوه‌و قه‌یرانی سوته‌مه‌نی داكه‌وتوه
قامشلۆ- نۆرس پرێس
لە شاری قامشلۆ نۆره‌ی ئۆتۆمۆبێل له به‌رده‌م به‌نزینخانه‌یه‌كی شاره‌كه گیراوه تا هه‌ر شۆفێرێك چه‌ند لیترێك سوته‌مه‌نی وه‌ربگرێت و خاوه‌نی به‌نزینخانه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن بڕی پێویستی سوته‌مه‌نی-یان به ده‌ست ناگات و ئه‌وه‌ش هۆكاری ئه‌و قه‌یرانه‌یه، كه ماوه‌ی سێ مانگه توندبوه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د جومعه، 38 ساڵ، یه‌كێك له ئاسنگه‌ره‌كانی قامشلۆیه‌و له سه‌عات 3:00ی به‌یانیه‌وه تا نیوه‌ڕۆ چاوه‌ڕێی كردوه تا چه‌ند لیترێك گازی جوتیاران وه‌ربگرێت، ناچاربوه نه‌چێته سه‌ر كاره‌كه‌ی و له‌و رۆژانه‌ش نۆره ده‌گرێت، بێ كار ده‌مێنێته‌وه.
محه‌مه‌د بۆ نۆرس پرێس باس له‌وه ده‌كات، وه‌ستان له نۆره‌ی وێستگه‌كانی سوته‌مه‌نی بۆ ماوه‌ی چوار بۆ پێنج سه‌عات وه‌ك رۆتینی لێهاتوه.
ئه‌و ئۆتۆمۆبێلانه‌ی كاری گواستنه‌وه ده‌كه‌ن، شه‌وان ناچارن له به‌رده‌م به‌نزینخانه‌كان ئۆتۆمۆبێله‌كانیان رابگرن تا رۆژی دواتر نۆره‌یان بێت.
به‌نزینی موحه‌سه‌ن له ئێستادا له رۆژئاوای كوردستان نرخی یه‌ك لیتری گه‌شتوه‌ته 3160 لیره‌ی سوری و نۆرماڵ-یش لیتری 710 لیره‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی سوته‌مه‌نییه‌كان له هه‌رێمی جزیره ره‌تیانكرده‌وه له‌باره‌ی ئه‌و گرفته‌وه هیچ لێدوانێك بده‌ن به پاساوی ئه‌وه‌ی له ئێستادا سه‌رقاڵن.