
هێزه‌كانی توركیا دو گوند له باكوری حه‌سه‌كه بۆردومان ده‌كه‌ن
ته‌لته‌مر-نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه جارێكی تر هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری، به چه‌كی قورس دو گوندیان له باكوری شاری حه‌سه‌كه تۆپبارانكرده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ته‌لته‌مر بۆ نۆرس پرێس وتی، “هێزه‌كانی توركیا هه‌ردو گوندی ته‌وێڵه‌و كوزه‌ڵیه-یان له رۆژئاوای شارۆچكه‌كه به گوله هاوه‌ن و تۆپی دورهاوێژ تۆپبارانكردوه له ده‌وروبه‌ری سه‌عات 00: 15ی سه‌ر له ئێواره.
تا ئێستا سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی ئه‌و تۆپبارانه هیچ زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه، به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه.
ئه‌و تۆپبارانه پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دێت له هێوربونه‌وه‌ی دۆخی هێڵه‌كانی به یه‌كگه‌یشتن له شارۆچكه‌ی ته‌لته‌مر.