كۆبانی.. ده‌ستپێكردنی پاڵه‌وانێتی باڵه‌ی پیاوان له به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری
كۆبانی- نۆرس پرێس
به به‌شداری نۆ تیپ، رۆژی یه‌كشه‌ممه، پاڵوانێتی باڵه‌ی پیاوانی ناوچه‌كانی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری له شاری كۆبانی ده‌ستی پێكرد.
ده‌ستپێكی پاڵه‌وانێتییه‌كه به ئه‌نجامدانی یاری نێوان ئاسایشی ناوخۆی ره‌ققه‌و ئاسایشی هه‌رێمی جه‌زیره ده‌ستی پێكرد.
بۆزان بوڕكل هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌نجاون وه‌رزش له به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری رایگه‌یاند، پاڵه‌وانێتییه‌كه شه‌ش رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، به به‌شداری نۆ تیپ، كه به‌سه‌ر دوو گۆوپدا دابه‌شكراون و گروپێكیان 4 تیپ و ئه‌وی دیكه‌شیان پێنج تیپ له خۆده‌گرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وه دووه‌م پاڵه‌وانێتی له‌و جۆره‌یه كه له به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری سازده‌كرێت، یه‌كه‌م پاڵوانێتی له كۆتایی ساڵی 2021 به به‌شداری 12 تیپ له ره‌ققه ئه‌نجامدرا.
یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌ر گروپێك سه‌رده‌كه‌ون بۆ یاری نیمچه كۆتایی، پاشان هه‌ردوو براوه یاری كۆتایی ده‌كه‌ن، بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م و بڕاوه‌ی جامی پاڵوانێتیه‌كه.
ده‌سته‌ی لاوان و وه‌رزشی به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری، خه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌ر سێ تیپی یه‌كه‌م و دووه‌م سێهه‌م دابه‌شده‌كات.