داعش بە هۆی نەدانی “زەکات”ەوە ماڵێک لە دێرەزوور دەکات بە ئامانج
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” ماڵی وەبەرهێنەرێكی بیرە نەوتی لە شارۆچكەیەکی رۆژهەڵاتی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا كردە ئامانج، دوای ئەوەی کەسەکە رەتیكردەوە “زەكات” بدات بەو رێكخراوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی نزیك له‌و كه‌سه كه كراوه‌ته ئامانج له شارۆچكه‌ی زیبان كه 50 كم له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوورەوە دووره، رایگه‌یاند كه چه‌كدارانی نه‌ناسراو ماڵی ‘غه‌نام ئه‌لجه‌دی’ كه یه‌كێكه له وه‌به‌رهێنه‌رانی بیره نه‌وته‌كانیان كردووه‌ته ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “جەدی” لەسەر ئەپڵیکەیشنی واتسئەپ هەڕەشەی لێکراوە، بەوەی کە یان “زەکات” دەداتە رێکخراوەکە یان زیان بە خۆی و خێزانەکەی دەگەێنێت.
سەرچاوەکە تایبەت بە نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکردووە، پێکدادان بە دۆشکە لە نێوان هێرشبەرەکان و خاوەن ماڵەکەدا ڕوویداوە، کە چەند خولەکێکی خایاندووە و هێرشبەرانی ناچارکردووە بکشێنەوە.
رۆژی پێنجی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، ئەندامانی رێکخراوی “دەوڵەتی ئیسلامی” “داعش” دوکانێکی ئاڵوگۆڕی پارەیان تەقاندەوە، دوای ئەوەی خاوەنەکەی رەتیکردەوە “زەکات” بەو رێکخراوە بدات لە شارۆچکەی ئەلعەزبە لە لە گوندەواری باکووری دێرەزوور.