برینداربوونی دوو كه‌س له بۆردۆمانێكی توركیا له باكووری سوریا
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، له ئاكامی بۆردوومانكردنی گوندێك له باكووری ته‌ل ته‌مر له‌لایه‌ن توركیا، دوو كه‌س برینداربوون.
لوئه‌ی به‌گ، به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ل ته‌مر به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا به چوند گوله تۆپێك گوندی “فه‌كه”ی باكووری ته‌ل ته‌مریان بۆردوومانكرد، له ئاكامدا دوو جوتیار له كاتی كاركردندابرینداربوون، به ناوه‌كانی زیاب ده‌روێش و یاسین ده‌روێش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ردوو برینداره‌كه پارچه‌یان به‌ركه‌وتووه‌و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید “لیكرین” گواسترانه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستیان ئاشكرا بكات.
سه‌ره‌رای مۆركردنی رێككه‌وتنی ئاگربر به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكاو روسیا، هێزه‌كانی توركیا و گروپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ ساڵی سێهه‌م، به‌رده‌وامن له بۆردوومانكردنی گونده‌كانی سنوور‌و هێڵی به‌ریه‌ككه‌وتن،