هه‌ولێر- نۆرس پرێس
پێشبینی ده‌كرێت هەفتەی داهاتوو یەکەم شەپۆلی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێته‌وه به‌ڵام وه‌رزی پایز به گشتی كه‌م باران ده‌بێت.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی له دوای 20 مانگه‌وه یه‌كه‌م شه‌پۆلی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
واپێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆله‌كه سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه به‌ڵام به لاوازی پچر پچر ده‌بێت.
هاوكات ئاسۆ كه‌مال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی رایگه‌یاند، “کەشوهەوا سەقامگیر نابێت پێشبینییەکان دەریناخەن کەی وەرزی بارین دەستپێدەکات، بەڵام ساڵانە دەکەوێتە دوای 15ـی مانگی 10ـەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ساڵی رابردوو 29ی مانگی 10 وەرزی بارین دەستپێکردووە و ساڵی 2020یش وەرزی بارین کەوتووبوو مانگی 11ـەوە.