زیادكردنی نرخی گواستنه‌وه‌ی ناوخۆ له حه‌سه‌كه
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، فه‌رمانه‌گه‌ی گواستنه‌وه حه‌سه‌كه‌ی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ر بڕیاریدا به زیادكردنی نرخی گواستنه‌وه‌ی ناوخۆی پاسه‌كان (سرافیس) بۆ سه‌رجه‌م هێڵه‌كان.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو خاوه‌ن پاسه‌كان (سرافیسه‌كان)ی گواستنه‌وه‌ی ناوخۆ له حه‌سه‌كه مانیات گرت و داوایانكرد نرخی كڕیی گواستنه‌وه زیادبكرێت به شێوه‌یه‌كی كه له‌گه‌ڵ باری ئابووری گونجاو بێت، پاش ئه‌وه‌ی به‌های یه‌ك دۆلار گه‌یشته 5200 لیره‌ی سوری.
پێشتر ئه‌مه‌ل شاكر له كارگێری گواستنه‌وه‌ی ناوخۆی حه‌سه‌كه به نۆرس پرێسی راگه‌یاندبوو، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌كردنی گرفته‌كه به نیازن كۆبونه‌وه‌یه‌ك له گه‌ڵ شۆفیران ئه‌نجام بده‌ن.
فه‌رمانگه‌ی گواستنه‌وه‌ی ناوخۆ بڕیاریدا به زیادكردنی به‌های گواستنه‌وه به بڕی 200 لیره بۆ سه‌رجه‌م هێله‌كانی گواستنه‌وه‌ی ناوخۆ.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سوته‌مه‌نی رۆژانه بڕی 25 لیتر مازۆت ده‌داته پاسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ناوخۆیی (سرافيس) له حه‌سه‌كه به نرخی پشتیوانیكراوی 85 لیره‌ی سوری بۆ هه‌ر لیترێك.