كاروباری ئاواره‌كان له دێره‌زوور… خزمه‌تگوزاری رێكخراوه‌كان بۆ كه‌رتی خوێندن شه‌رمنانه‌یه
دێره‌زور- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، به‌رپرسی كاروباری ئاواره‌كان له ئه‌نجومه‌ن مه‌ده‌نی دێره‌زوور رایگه‌یاند، ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی له لایه‌ن هه‌ندێك له رێكخراوه‌كانه پێشكه‌ش ده‌كرێن وه‌كو نه‌بوو وایه‌و شه‌رمنانه‌یه.
ئۆردوگای (ئه‌بو خه‌شه‌ب) تاكه ئۆردوگای تۆماركراوه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری خوسه‌ری كه 10345 كه‌س له خۆده‌گرێت، جگه له‌وه‌ش 7 ئۆردوگای نا فه‌رمی له گونده‌واری خۆرئاوای دێره زوور هه‌یه كه زیاتر له 2600 خێزان ژیانی تێدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
سه‌دام ئه‌لعبود سه‌رۆكی كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران له ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی دێره زوور رایگه‌یاند، پشتیوانی رێكخراوه‌كان بۆ پرۆسه‌ی خوێندن له ئۆردوگاكانی ده‌ێره‌زوور (شه‌رمنانه‌یه‌و) ته‌نها ژماره‌یه‌ك منداڵی كه‌م ده‌گرێته‌وه (له سه‌د منداڵ زیاتر نین) پشتیوانی ده‌رونی و پارێزگاركردنیان پێشكه‌ش ده‌كرێن.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌و رێژه‌یه زۆر كه‌مه، له كاتێكدا كه 2693 خێزان له ئۆردوگاكانی دێره‌زوور هه‌ن، كه ئه‌مه‌ش به واتای دابرانی 7 هه‌زار منداڵ له پرۆسه‌ی خوێندن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جگه له دانشتنه‌كانی تایبه‌ت به پشتیوانی ده‌روونی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانی جه‌نگه‌كان له‌سه‌ر منداڵان، پێویسته رێكخراوه‌كان “پشتیوانیكردنی فێربوون” بكه‌نه له پێشینه‌ی كاره‌كانیان.
عه‌بدو وتیشی، به هۆی كه‌می تواناكان، ژماره‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی درێژه به خوێندن ده‌ده‌ن له قوتابخانه‌كانی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری زۆر كه‌مه.
سه‌رۆكی نوسینگه‌ی ئاواره‌كان داوای له رێكخراوه مرۆییه‌كانكرد پشتیوانی منداڵان بكه‌ن له ئۆردۆگا نافه‌رمییه‌كان و له رێگای پیشكه‌شكردنی پێداویستنی خوێندن له جانتاو جلوبه‌رگ و دابه‌شكردنی پرۆگرامی یۆنسیف له دێره‌زوور و دروستكردنی قوتابخانه‌و ناوه‌نده‌كانی فێركردن،
كۆتایی مانگی كانونی دووه‌ك سه‌دام عبود ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه “باری خۆراك و ته‌ندروستی له دێره‌زوور مه‌ترسیداره ، ره‌وشه‌كه خراپتر ده‌بێت گه‌ر داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌كان زیاتر به‌رده‌وام بێت.
هه‌روه‌ها له لێدوانێكدا بۆ نۆرس پرێس ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئۆردوگاكان رووه‌به‌رووی كاره‌سات ده‌بن به تایبه‌ت له وه‌رزی زستان و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆله‌كانی سه‌رما، ئه‌و هاوكارییانه‌ی رێكخراوه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن به‌شی پێداویستی ئاواره‌و په‌نابه‌ره‌كان دێره‌زوور ناكات.