
له پاش رێككه‌وتن.. ته‌حریر شام ئه‌نجامدانی نمایشێكی سه‌ربازی له شاره‌كانی گونده‌واری حه‌ڵه‌ب هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، ده‌سته‌ی ته‌حریر شام (به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو) نمایشێكی سه‌ربازی هێزه‌كانی له شاره‌كانی گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب هه‌ڵوه‌شانده‌وه، دوای گه‌یشتن به رێككه‌وتننامه‌یه‌ك له گه‌ڵ فه‌یله‌قی سێ.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ ته‌حریری شام كاروانێكی سه‌ربازی له شاری عه‌فرین ئاماده‌كردبوو، كه چه‌ندین ئۆتۆمبێڵی سه‌ربازی له خۆگرتبوو به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نمایشێكی سه‌ربازی له شاره‌كانی گونده‌واری حه‌له‌ب.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیاربوو نمایشه سه‌ربازییه‌كه به شاره‌كانی ئیعزاز و راعی و باب و تا ئه‌كاته جه‌رابلوس بڕوات و پاشان بگه‌رێته‌وه بۆ عه‌فرین.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، دانیشتوانی شاری ئیعزازی باكووری حه‌له‌ب رێگاكانیان داخست به سووتاندنی تایه، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له گه‌یشتی كاروانه‌كه بۆ شاره‌كه‌یان و چوون بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی گونده‌واری حه‌له‌ب. شه‌و هه‌ینی، فه‌رمانده‌یی ته‌حریر شام و فه‌یله‌قی سێ رێككه‌وتن له‌سه‌ر چه‌ند برگه‌یه‌ك كه گرنگترینیان گه‌رانه‌وه‌ی قه‌یلقی سێ بوو بۆ بنكه‌و باره‌گاكانی له شاری عه‌فرین و ده‌ورووبه‌ری و ئه‌ندامه‌كانی رووبه‌ڕووی هیچ جۆره لێپرسینه‌وه‌یه‌ك نه‌بنه‌وه