بۆ ددوه‌م جار له ماوه‌ی دوو رۆژدا.. توركیا گوندێك له باكووری مه‌نبیج بۆردوومان ده‌كات.
مینبج- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، جارێكی دیكه هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ ددوه‌م جار له ماوه‌ی دوو رۆژدا، گوندێكیان له باكووری مینبج بۆردوومانكرد.
ماوه‌یه‌كه هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی بۆردوومانكردنی گونده‌كانی نزیك سنور‌و ناوچه‌كانی به‌ریه‌كه‌وتن له گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده”ی زیادكردووه‌و به‌رده‌وام رێككه‌وتنی ئاگربڕ پێشێل ده‌كات.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبیج رایگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیای جێگیربوو له به‌رامبه‌ر گوندی عه‌ره‌ب حه‌سه‌ن له ناوچه‌كانی درع فورات له باكووری شاری مه‌نبیج، به چه‌ند گوله هاوه‌نێك گونده‌كه‌یان بۆردوومان كرد.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی به سێ گوله هاوه‌ن گوندی عه‌ره‌ب حه‌سه‌نی باكووری مه‌نبیجیان بۆردوومانكرد.
هه‌روه‌ها له مانگی حوزیرانی رابردوودا دوو منداڵی گونده‌كه گیانیان له ده‌ستدا به هۆی بۆردوومانێكی هه‌ره‌مه‌كی هێزه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر كێڵگه كشتووكاڵییه‌كانی گوندی عه‌ره‌ب حه‌سه‌ن.