ههسهده هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێشهاتەکانی عەفرین ڕاگهیاند
قامشلۆ – نۆرس پرێس
هێزەکانی سوریای دیموکرات هەڵوێستی خۆیان روونکردەوە لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی چەکداری نێوان گروپه چهكدارهكانی سوریای سهر به توركیا لە عەفرین و گوندهواری حەلەب، پێیانوایه ئەوەی روودەدات پەردەیەکه تورکیا دایناوه بۆ ئهوهی ناوچهكه ببێته پەناگەیەک بۆ “داعش و”.نوسرە”.
فەرهاد شامی بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە زنجیرەیەک تویتدا رایگەیاندووە، “هیچ جیاوازییەک لە نێوان نوسرە یان ئەوانی دیکەدا نییە له داگیركردنی عهفرین و ناوچەكانی دیكهی سووریا، هەموویان داگیرکراون” ئێمە لەو ناوچانە نزیک دەبینەوە کە دەبێت ئازاد بکرێن”.
چەند ڕۆژێکە له گوندهواری حەلەب پێکدادان لە نێوان گروپی سوپای نیشتمانی کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێت و ههیئهی تەحریری شام (كه پێشتر جەبهەت ئەلنوسرە) بووە ڕویداوه.
شەمی جەختی لەوە کردەوە کە “ههیئهی تەحریری شام” به هاوكاری توركیا عەفرینی کۆنترۆڵ کردووە“ بۆ هۆکاری مەیدانی و سیاسی”.
ئەو بەرپرسەی هەسەدە هەوڵەكانی توركیای بۆ بێتاوانی خۆی رەتكردەوە و رایگەیاند “هەندێك لایەن هەوڵدەدەن گومانەكان لە تێوەگلانی توركیا لە رووداوەكانی ئەم دواییەی عەفرین بڕەوێننەوە”.
ڕونیشیكردهوه ئامانج لە پێكدادانی ئەم دواییەی عەفرین بۆ ” بۆ پەردەپۆشكردنی رۆڵی توركیا لە گۆڕینی ناوچەكە بۆ ناوچەیەكی ئارام بۆ داعش و نوسرە، هەروەها بۆ ئەوەی جارێكی دیكە لێیەوە هەڵبداتەوە بۆ نێوخۆی سووریا”. .”
فەرهاد شامی ئاماژەی بەوەشکرد، “بەکرێگیراوان”ی سوپای نیشتمانی هەوڵدەدەن ڕای گشتی ڕابگەیەنن کە “سەرسوڕمانە” لە هێرشەکەی بەرەی نوسرە بۆ سەر عەفرین و عەزاز.