داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە رۆژهەڵاتی حەسەکە ڕاگه‌یاند
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، داعش لە رێگەی ناسێنەری نزیک لە خۆیەوە، بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ی، لە شارۆچکەی یهعرهبییه لە رۆژهەڵاتی حەسەکەی ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگه‌یاند.
ئاژانسی “ئه‌عماق”ی نزیكە له ڕێكخراوی داعش، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، چەكدارانی داعش لەسه‌ر رێگەی “عه‌لۆ” لە ناوچەی یهعرهبییهی رۆژهەڵاتی حه‌سه‌كه، بۆمبێكی چێندراویان به ئۆتۆمبێلێكی سەربازیی “هەسەدە”دا تەقاندووەتەوە.
“ئه‌عماق” ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ئه‌و ته‌قینه‌وه بووه‌هۆی برینداربوونی سه‌ركرده‌یه‌كی هه‌سه‌ده، و سێ له سه‌رباز، و زیان به ئۆتۆمبێله‌كه‌یان گه‌یشت، هاوكات چه‌كدارانی ڕێكخراوه‌كه‌ش به سه‌لامه‌تی گه‌ڕانه‌وه شوێنه‌كانیان.
پەیجە ناوخۆییەکانی ناوچه‌كه باسیان لەوە کردووە کە سه‌ركرده‌كه‌ی هه‌سه‌ده کوڕی فەرماندەی هێزەکانی ئەلسەنەدی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات بووە.
لە دەی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، داعش لەڕێگەی ناسێنەرە نزیکەکانییەوە، ڕایگه‌یاند كه ئه‌ندامێكی هه‌سه‌ده‌ی له شارۆچكه‌ی بهسیرهی سه‌ر به دێره‌زوور ڕفاندووه، و دوای لێكولینه‌وه له‌گه‌لیدا كوشتی.
لە یازدەی ئەیلولی رابردوودا، رێکخراوی داعش ڕایگه‌یاند کە شەش ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە گونده‌واری دێره‌زوور كه به‌ره‌و حه‌سه‌كه ده‌ڕۆیشتن کراونەتە ئامانج، لە ئەنجامدا هه‌ر شه‌شیان گیانیان شه‌هیدبوون،.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە، داعش به‌رپرسیاره‌تی خۆی له زیاتر لە 130 ئۆپەراسیۆنی لە دژی “هەسەدە” ڕاگه‌یاندووه، کە زۆربەیان لە دێرەزۆر بوون.