لە پێکدادانێکدا لە گوندێکی عەفرین کوژراو و برینداری “تەحریرشام” هەیە
گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە ئەنجامی ئەو پێکدادانانەی کە لە گوندی کفرجەننە لە گوندەواری عەفرین رویدا، لە نێوان چەکدارانی “تەحریرشام” و هێزەکانی فەیلەقی سێدا، کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێت، سێ چەکداری “تەحریرشام” کوژران و نۆی دیکە بریندار بوون.
سهرچاوهیهكی تایبهت به نۆرس پرێسی راگهیاند كه ئێواره ئۆتۆمبێلێكی سهر به تهحریرشام گهیشته نهخۆشخانهی عهفرین كه كوژراو و برینداری ههڵگرتبوو.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، گروپێكی سەربازی سەر بە تەحریرشام نەخۆشخانەكەیان گەمارۆداوە بە هێنانی 3 كوژراو و 9 بریندار، كە لە میانی شەڕ و پێكدادانەكانی گوندی كفرجەننە لە لادێی عەفرین كوژراون.
بەگوێرەی سەرچاوەكە ئەمە هاوكات بووە لەگەڵ پەڕینەوەی کاروانێکی سەربازی هێزەكانی توركیا بە تانكەوە لەناو گەڕەكەكانی شاری عەفرین.
بەگوێرەی سەرچاوەكە، بنكەی توركیا لە ناوچەی كفرجەننە، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی كوژراو و بریندار، کەوتنە دۆخی ئامادەباشییەوە، ئەوەش هاوكات لەگەڵ فڕینی فڕۆكەی چاودێری توركیا بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا.
بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەک گوندی کفرجەننە، پێکدادانی توندوتیژی نێوان هەیئەی تەحریرشام و هێزەکانی فەیلەقی سێی سەر بە تورکیا بەخۆوە دەبینێت.