هەولێر- نۆرس پرێس
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو، د.لەتیف رەشید، بە دەنگی 162 پەرلەمانتار بە سەرۆك كۆماری عێراق هەڵبژێردرا، یەکەم په‌یامی بڵاوکردەوە و ئاماژه بەوەدا، “هه‌وڵده‌ده‌م سه‌رۆكی هه‌موو عێراقییه‌كان بم.”
د. لـه‌تیف ره‌شید سه‌رۆكی نوێ عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و نوسیویه‌تی، “سوپاسی خۆم ئاراسته‌ی نوێنه‌رانی گه‌لی به‌شه‌ره‌فی عێراق و سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان ده‌كه‌م؛ بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌یان پێم به‌خشی.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شداوه، “به‌ڵێن ده‌ده‌م زۆرترین كار بكه‌م بۆ پاراستنی ده‌ستوور و سه‌روه‌ری وڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك، بێ جیاوازی و هه‌وره‌ها هه‌وڵده‌ده‌م سه‌رۆك كۆمار هه‌موو عێراقییه‌كان بم”.
سەرۆك كۆماری نوێی عێراق لە پەیامێكدا پەیمان دەدات، كاری راست و دروست بكات بۆ پاراستنی دەستور و سەروەری عێراق.
لە روپەڕی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نوسیویەتی، “سوپاسی خەڵكی عێراق و هێزە سیاسییەكان دەكەم، كە متمانەیان پێبەخشیووم.”