تەحریرشام بەردەوامە کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانی گوندەواری باکووری حەڵەب
گوندەواری حەڵەب – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە، هەیئەی تەحریرشام (بەرەی نوسرەی پێشوو)، بە هاوکاریی لایەنەکانی ئەلعەمشات و ئەلحەمزات، بەردەوام بوو لە کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی فەیلەقی سێی سەر بە جەیش وەتەنی،
سەرچاوە خۆجێیەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، “پێکدادانی توند بە چەکی قورس لەسەر رێگای گوندەکانی کفرجەننە و قەتمە لە گوندەواری عەفرین، رویداوە لە نێوان هەیئەی تەحریرشام و ئەو لایەنانەی کە پاڵپشتی دەکەن دژ بە فەیلەقی سێیەم، روودەدات”.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کردووە کە “هاوکات لەگەڵ پێکدادانەکان، گروپی حەمزات تۆپبارانی کفرجەننە و قەتمەیان کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی برینداربوونی دوو کەسی سڤیل، جگە لەوەی زیانی ماددی زۆری بە ماڵ و موڵکی دانیشتووان گەیاندووە.”
ئەو سەرچاوانە دەشڵێن، “گروپی بەرەی شام توانی، لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا، کۆنترۆڵی گوندی تەرنەدە و کۆمەڵگای نیشتەجێکردنی گوندی شامییە لە باشووری عەفرین بکاتەوە”.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، فەیلەقی سێیەم دەستیکردووە بە بەهێزکردنی مۆڵگەکەی لە گوندەکانی کفرجەننە و قەتمە، لەگەڵ جەیش ئەلئیسلام لە سوپای نیشتمانی، بە تەپۆڵکەی خۆڵ و بڕینی ڕێگا کشتوکاڵییەکان، جگە لە دانانی بلاجکتۆر لە چواردەوری گوندەکاندا.
گرنگی گوندی “كفرجهننه” لهوهدایە كه خاڵێكی ستراتیجیە بۆ گهیشتن به شاری عهزاز كه دهروازهی ناوچهكانی “قهڵغانی فورات”ه.