هەولێر- نۆرس پرێس
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان دو ئۆتۆمبێل له‌ناو شاری هه‌ولێر پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه چوار كه‌سیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، كاتژمێر 1:20 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری له‌نزیك ئەندەرپاسی بەردەم پەرلەمان، روداوێكی پێكدادان له‌نێوان دو ئۆتۆمبێلی جۆره‌كانی (هیوندای سۆناتا، پیكاب فۆرد) رویدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی، “له‌ئه‌نجامی روداوه‌كه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه چوار كه‌سیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزان و سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری هیوندای سۆناتا بون، ئه‌وی دیكه‌ش سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلی پیكاب فۆڕد بوه، هه‌روه‌ها دو كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تیمه‌كانی هاتوچۆ گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و هێڵكاریان بۆ كردوه، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستداوه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كراون و دو برینداره‌كه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه.