به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كه‌سانی گۆمان لێكراوی تووشبوو به كۆلێرا له حه‌له‌ب
حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
رۆژی پێنج شه‌ممه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌وه كه‌سانه‌ی گومانیان لێده‌كرێت دووچاری نه‌خۆشی كۆلێرا بووبێتن و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردبێت له شاری حه‌له‌ب روو له زیادبوونه.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ماوه‌ی رابردوودا‌و به گومانی تووشبوون به كۆلێرا 6000 كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی رازی و زاهی ئه‌زرق و ئیبن روشدو نه‌خۆشخانه زانكۆ كراون، دوای ئه‌وه‌ی تووشی سكچوون بوون.
له دوای راگه‌یاندنی زیادبوونی تووشبوون به كۆلێرا له حه‌له‌ب له ناوه‌راستی مانگی رابردوودا، نه‌خۆشخانه‌كانی رازی و زاهی ئه‌زرق تایبه‌ت كران به كۆلێراو ئه‌نجامدانی نه‌شته‌گه‌ری ساردی تیادا راگیرا.
رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سوریا رایگه‌یاند، ژماره‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی كۆلێرا بۆ 757 حاڵه‌ت زیادیكردووه كه زۆربه‌یان له حه‌له‌به.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌و 757 حاڵه‌تی تووشبوونه 477 حاڵه‌ت له حه‌له‌ب تۆماركراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، 41 كه‌س له سوریا به هۆی كۆلێرا گیانیان له ده‌ستداو، 34 حاڵه‌تیان له حه‌له‌ب بووه‌و 4 له حه‌سه‌كه‌و دووان له دێره‌زور و یه‌ك حاڵه‌تیش له دیمه‌شق.