تێرۆركردنی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شه‌دادی
شه‌دادی- نۆرس پرێس
رۆژی پێنج شه‌ممه، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاری شه‌دادیان تیرۆر كرد له باشووری حه‌سه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له عه‌واد بوزانی ئه‌ندامی نوسیتگهی پاراستنی سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كرد له كاتی گه‌رانه‌وه‌یدا بۆ ماڵه‌كه‌ی له گونده‌واری خۆرئاوای شه‌دادی له ئاكامدا كوژرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چهكدراه نه‌ناسراوه‌كان به سواری ماتۆر ته‌قه‌یان لێ‌كرد.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، بوزان چه‌ند گوله‌یه‌ك به‌ر جه‌سته‌ی كه‌وت و له كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌دادی گیانی له ده‌ستدا.
بۆزان خه‌ڵكی گونده‌واری شاری حه‌له‌به‌و دانیشتووی گوندی عهلۆسه له گونده‌واری شهدادای.