ناتۆ: به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی هاوسه‌نگی جه‌نگی روسیا‌و ئۆكرانیا ده‌گۆرێت
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی پێنج شه‌ممه، یه‌نس سۆتلتێنبێرگ سكرتێری گشتی په‌یمانی ناتۆ له پاش كۆبونه‌وه‌ی گروپی “پلانی ئه‌تۆمی” سه‌ر به ناتۆ رایگه‌یاند، به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌نجامی وێرانكه‌ری هه‌یه‌و ده‌بێته هۆی گۆرینی هاوسه‌نگی شه‌ر له ململانێی روسیا‌و ئۆكرانیا.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هه‌فته‌ی داهاتوو وڵاتانی ناتۆ مانۆری ئه‌تۆمی ده‌كه‌ن كه له ساڵی پاره‌وه بڕیاری له‌سه‌ردراوه.
هه‌روه‌ها له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌گای ناتۆ له برۆكسل وتی، مه‌به‌ست له‌و مانۆرانه په‌ردانه به ئاشتی و ئاسایشی له جیهاندا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ گفتوگۆ‌و هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه ئه‌تۆمییه مه‌ترسیداره‌كانی ڤلادیمیر پۆتنی سه‌رۆكی روسیا.
سه‌باره‌ت به هاوكارییه سه‌ربازییه نوێیه‌كان بۆ كییڤ وتی: وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت به ئۆكرانیا ده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فرۆكه بێ فرۆكه‌وانه‌كانی روسیا.